مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کازاخستان لە عێراق و ئوردن کرد
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کازاخستان لە عێراق و ئوردن کرد
سێشەممە 12/12، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەیدەربێک توماتۆڤ، باڵیۆزی کۆماری کازاخستان لە عێراق و ئوردن کرد.
باڵیۆزی کازاخستان خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە سەردانیکردن و پێشکەوتن و ئاوەدانی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لهبارەی برەودان بە پەیوەندی نێوان هەردوولا بە تایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کرا، لەمبارەیەوە ئاماژە بە ڕۆڵی کارا و بەهێزی رەوەندی کوردستانی لە کازاخستان درا.
ئەم بابەتە 12004 جار خوێندراوەتەوە