مەسروور بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی و هەردوو سکرتاریەتی قوتابیان و لاوان دەکات

پەیامی کورد    ...   مەسروور بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی و هەردوو سکرتاریەتی قوتابیان و لاوان دەکات

 ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/2/18  مەسروور بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی و هەردوو سکرتاریەتی قوتابیان و لاوان کرد.
لە دەستپێکی دیدارەکەدا ، مەسروور بارزانی بەبۆنەی شەست وهه‌شتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی قوتابیانی كوردستان و یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی لە هەردوو ڕێکخراوەکە کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی بۆ خواستن لە کاری ڕێکخراوەییاندا.
مەسروور بارزانی ئاماژەی بەوەدا، هەردوو ڕێکخراوەکە لە قۆناغە جیاجیاکانی شۆڕش و تێکۆشانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا ، ڕۆڵێکی گرینگ و پێشەنگیان هەبووە و مێژوویەکی گەشیان هەیە و قوتابخانەیەک بوونە بۆ پێگەیاندنی چەندین سەرکردەی لێهاتوو و بەتوانا کە خزمەتێکی بەرچاویان پێشکەشی کوردستان کردووە.
مەسروور بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هەردوو یەکێتی قوتابیان و لاوان، بە گیانێکی داهێنەرانەوە ، بەردەوام بن لە درێژەدان بە ڕۆڵی پێشەنگانەی خۆیان، بۆ پەرەپێدانی هزری نیشتمانپەروەری و بەرەوپێشبردنی تواناکانی خۆیان بە سوود وەرگرتن لە پێشکەوتنەکانی سەردەم، بۆ ئەوەی بتوانن بە باشترین شێوە خزمەتی کوردستان بکەن .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە