مەسروور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (التنمیة)ــی عێراقی کرد
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (التنمیة)ــی عێراقی کرد
سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (التنمیة)ـی عێراقی کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 19/12/2023، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە زیاد خەلەف، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (التنمیة)ــی عێراقی كرد، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گەشەپێدانی ئابووری و چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتی بانکی کرا، ئاماژە بەوەش درا کە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، زەمینەی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لەبارە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (التنمیة)ــی عێراقی، خۆشحاڵی خۆی بەرانبەر بە دیدگای سەرۆکی حکوومەت لەبارەی هەمەچەشنکردنی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخان و پێشخستنی سیستەمی بانکی دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەت لە پێناو پێشخستنی سیستەمی دارایی و ئابووری، پشتیوانی خۆی بۆ بانکەکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە