مەسروور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی شانشینی ئوردن کرد

پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی شانشینی ئوردن کرد

لەمیانی دیداریدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن،  خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان و پێشکەوتن و ئاوەدانی هەرێم دەربڕی و ئاماژەی بە پەیوەندی بەهێز و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن کرد.

مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەسبووک رایگەیاند، کە پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن کردووە و ئەمەش دەقەکەیەتی:

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان و پێشکەوتن و ئاوەدانی هەرێم دەربڕی و ئاماژەی بە پەیوەندی بەهێز و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن کرد و ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ پێش خستنی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشاندا.

جەختمان لە گرینگی پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانە و لەمێژینەی نێوان هەردوولا کردەوە و سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانمان بۆ پشتیوانی بەردەوامی شانشینی ئوردن و شا عەبدۆڵلای دووەم دووپات کردەوە . 

چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی وزە و دارایی و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان ،هەروەها دۆخی گشتی ناوچەکە و پێویستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانمان بوو.


ئەم بابەتە 52 جار خوێندراوەتەوە