مەسروور بارزانی پێشوازی لە سەید ڕەحیم سەید عەزیم کەسایەتی ئایینی ناسراوی " کاکەیی " کرد
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی پێشوازی لە سەید ڕەحیم سەید عەزیم کەسایەتی ئایینی ناسراوی " کاکەیی " کرد
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەید ڕەحیم سەید عەزیم و کەسایەتی ئائینی ناسراوی کاکەیی و شاندێکی یاوەری کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13/12/2023، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەید ڕەحیم سەید عەزیم و کەسایەتی ئایینی ناسراوی کاکەیی و شاندێکی یاوەری کرد و لە دیدارەکەدا بارودۆخی خوشک و برایانی کاکەیی بە گشتی و لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی تاوتوێ کرا.
هەروەها جەخت لە گرینگی پاراستنی مافەکانی کاکەییەکان و پەرەپێدانی تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە