مەسروور بارزانی پێشوازی لە کونسووڵی نوێی یوونان لە هەرێمی کوردستان کرد
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی پێشوازی لە کونسووڵی نوێی یوونان لە هەرێمی کوردستان کرد
سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی پێشوازی لە کونسووڵی گشتی نوێی یوونان لە هەرێمی کوردستان کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، 11-12-2023، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نیکۆلۆس ستێریوولاس، کونسووڵی گشتی نوێی یوونان لە هەرێمی کوردستان کرد.
بە گوێرەی ڕاگەێندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران پیرۆزبایی دەست بە کاربوونی لە کونسووڵی گشتی یوونان کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەکی پێویست دەربڕی.
ئەوەش خراوەتەڕوو: "کونسووڵی گشتی یوونان، خواستی ووڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی کولتووری و بازرگانی و کشتوکاڵیدا."
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە