مەسروور بارزانی : پێویستە هێزە چەکدارە نایاساییەکان هەرێمی کوردستان "بە جێ بهێڵن بۆ ئەوەی هەموو هێز و تواناکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەرخان بکەین
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی : پێویستە هێزە چەکدارە نایاساییەکان هەرێمی کوردستان "بە جێ بهێڵن بۆ ئەوەی هەموو هێز و تواناکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەرخان بکەین
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی هێزی ئۆپراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆبوونەوە و لەکۆبوونەوەکەدا مەسروور بارزانی رایگەیاند، پێویستە هێزە چەکدارە نایاساییەکان هەرێمی کوردستان "بە جێ بهێڵن بۆ ئەوەی هەموو هێز و تواناکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەرخان بکەین".
ئەمڕۆ دووشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە گیووم ویل بوورپێر، فەرماندەی هێزی ئۆپراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد و لە دیدارەکەدا کە ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەبوو، دۆخی عێراق و ناوچەکە و گرینگی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان تاوتوێ کراوە و جەخت لە بەردەوامی پشتگیریکردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش کرایەوە.
لەراگەیەنراوی کۆبونەوەکەدا هاتوە، فەرماندەی هێزی ئۆپراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دوپاتیکردەوە کە هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی گرنگی ئەمەریکا و هاوپەیمانانە لە ناوچەکەدا.
هاوکات سەرۆکی حکوومەت وێرای سوپاسکردنی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا، ئاماژەی بە گرینگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شەنگال و دەرچوونی میلیشاکان کردوە لە دەڤەرەکە، لە پێناو گەڕانەوەی سەقامگیری و ئارامی بۆ ناوچەکە و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
مەسروور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردوە، "پێویستە هێزە چەکدارە نایاساییەکان، هەرێمی کوردستان بەجێ بهێڵن بۆ ئەوەی هەموو هێز و تواناکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەرخان بکەین".
ئەم بابەتە 12000 جار خوێندراوەتەوە