مەسروور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نووری مالکی کرد
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نووری مالکی کرد
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی دووبارە ھەڵبژاردنەوەی نووری مالکی، بە ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد.
یەکشەممە ١٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نووری مالیکی، ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی کرد، بە بۆنەی سەرکەوتنی نۆزدەھەمین کۆنگری گشتی حزبەکە و ھەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا، مەسروور بارزانی، وێڕای پیرۆزبایی، ھیوای سەرکەوتنی بۆ مالیکی لە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکەی خواست.
ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە