مەسروور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا وە پێگەیشت
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا وە پێگەیشت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/2/25 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر شاری هەولێر کرا. سەرۆکی حکوومەت سوپاسی وەزیری دەرەوەی فەرەنسای کرد بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکە و ئاماژەی بەوەدا ، کە زانیاری نوێ لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی هاوبەشی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی بەدستهاتوون .
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی داعش، هێشتاش هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جەختیان لە سەر گرینگی هەماهەنگی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دۆستانە و پتەوی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا دووپاتکرایەوە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە