مەسروور بارزانی : کابینەی نۆیەم گرینگییەکی زۆر بە پەروەردە و خوێندن دەدات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی : کابینەی نۆیەم گرینگییەکی زۆر بە پەروەردە و خوێندن دەدات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی ئۆکتۆبەر( تشرینی یەکەم)، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێورەسمی ئاهەنگ قوتابییانی دەرچووی زانکۆی کوردستان- هەولێر گوتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند: زانکۆی کوردستان -هەولێر یەکێکە لە زانکۆ پێشەنگەکانی هەرێمی کوردستان، کە توانیویەتی بە درێژایی ئەم ساڵانە چەندین قوتابی بە توانا بەرهەم بێنێت، کە زۆریان دوای دەرچوونیان توانیویانە لە کەرتی گشتی و لە کەرتی تایبەتیش رۆڵی سەرەکی ببینن لە سەرکردایەتکردن، هەروەها کاریگەرییەکی زۆریان هەبووە لە چۆنیەتی پێشخستنی هەرێمی کوردستان
هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ووتی “ ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه، 5 ساڵ پێش ئێستا وه‌ك ئه‌مڕۆ، داستانی پردێ تۆمار كرا، رۆژی سه‌ركه‌وتنی نیشتمانپه‌روه‌ری و ووڵاتپارێزییه به‌سه‌ر خیانه‌ت و خاكفرۆشیدا، رۆژی سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی گه‌له، به‌سه‌ر چه‌ك و سته‌م و زۆرداریدا. ئه‌و رۆژه‌یه كه بیرمان دێته‌وه، به بڕوابه‌خۆبوون و به خۆشه‌ویستی ووڵات ده‌توانین رووبه‌ڕووی هه‌موو كێشه‌یه‌ك ببینه‌وه.بۆیە تەنیا بڕواتان بەخۆتان بێت، وەک هەمیشە پێویستە ئێوە پێش هەموو شتێک بیر لە خۆشەویستی ووڵاتەکەتان بکەنەوە، بیر لە پاراستنی ژینگەی وڵاتەکەتان بکەنەوە و پەرە بە پرەنسیپەکانی بەیەکەوە ژیان و ڕێزگرتن لە ئایین و نەتەوە جیاوزەکانی تر کە لە کوردستاندا دەژین بدەن”.
ووتیشی: دڵنیابن سه‌ركه‌وتنتان له‌م قۆناخه، كۆتایی خوێندن و فێربوون نییه. ئه‌مه به‌شێكه له پرۆسه‌ی خوێندن و له‌مه‌ودواش پێویسته زیاتر خۆتان ماندوو بكه‌ن بۆ پێگه‌یاندنی خۆتان و یارمه‌تیدانی گه‌ل و ووڵاته‌كه‌تان.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها گوتی: ژیانتان له ئه‌مڕۆوه ده‌ست پێ ده‌كات، ئێوه توانای په‌روه‌رده‌ییتان به‌ده‌ست هێناوه، ده‌رچوونتان به كاری تیم بووه، پێویسته به تیمیش كار بكه‌ن. ده‌مه‌وێت سوپاسی به‌شه‌كانتان و مامۆستاكانتان بكه‌م و ئه‌وان ژیانی خۆیان تا ڕاده‌یه‌ك پشتگوێ خستووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه به ئامانجتان بگه‌ن.
سەرۆکی حکوومەت ڕوونیكرده‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌م گرینگییه‌كی زۆر به په‌روه‌رده ده‌دات، ڕوانگه‌مان ئه‌وه‌یه، بتوانین ئامرازی پێویست فه‌راهه‌م بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت وه‌به‌رهێنان لە مرۆڤ بكرێت. ده‌مانەوێت هه‌موو ده‌رچووییه‌كی كوردستانی، ده‌نگی خۆی هه‌بێت له كێشه‌كانی ئه‌مڕۆ و ئه‌و كێشانه‌ی له داهاتوو رووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ده‌بینم قوتابی زیره‌كمان هه‌ن و ده‌یانه‌وێت ژیانێكی باشتر بۆ خاك و ووڵاتمان دابین بكه‌ن. هه‌بوونی شاره‌زاییه‌كی باش و په‌روه‌رده‌یه‌كی باش و خه‌ڵكی خوێنده‌واری باش، به‌شێكی گرینگه له‌و هه‌وڵه‌ی ئێمه ده‌ستمان پێكردووه. ئێمه شانازیتان پێوه ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت ئێوه رۆڵێكی باش له ووڵاته‌كه‌دا بگێڕن. دڵنیام هه‌ر یه‌ك له ئێوه، به‌شداری خۆی ده‌بێت له‌و داهاتووه‌ی له پێشتانه.
لە تەوەرێکی دیکەی ووتارەکەیدا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەدا کە پێویسته عێراق سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان قبووڵ بكات، نه‌ك رووبه‌ڕووی بێته‌وه.
ووتیشی: عێراق له چوارڕێیانێکدایە، کە ده‌بێت ئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژێردراون، لایه‌نه‌كان كۆبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كی ڕاشكاوانەیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن بۆ قۆناخی داهاتووی ووڵات، تیرۆریزم هه‌یه، ئاوی خواردنه‌وه نییه، پاره‌یه‌كی زۆر دیار نه‌ماوه، خه‌ڵك هیوای به داهاتوویه‌كی باشتره، پێداویستییه‌كانیان دواخراون، ووڵات ناتوانێت به‌م جۆره به‌رده‌وام بێت، خه‌ڵك به ڕوونی ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه ره‌تیان كردووه‌ته‌وه. عێراق ده‌بێت سه‌ركه‌وتنی ئێره قبووڵ بكات، نه‌ك به‌رهه‌ڵستی بكات. ئێمه ده‌توانین هاوكار بین بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ببەینە ئاستێكی دیكه.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە