مەسعوود بارزانی خاوەن قسە و هەڵوێستی خۆیەتی
سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی بۆ خه‌ڵكی كوردستان بڵاو كرده‌وه و دڵنیای كردنه‌وه له‌وه‌ی تۆڵه‌ی خوێنی شه‌هیدان ده‌كه‌نه‌وه و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه دیوی پشته‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌خوێننه‌وه.
شه‌وی 2ی 12ی 2021 چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندی خدرجیجه له بناری چیای قه‌ره‌چووغ له میحوه‌ری مه‌خموور و به‌هۆیه‌وه 13 كه‌س شه‌هیدبوون كه 3 له شه‌هیده‌كان هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی خدرجیجه و برای یه‌كترن، له‌گه‌ڵ شه‌هیدبوونی 10 پێشمه‌رگه و 5 برینداریش هه‌یە.
هێرشه‌كه كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێ كه‌وته‌وه، هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك بارزانی و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌یاننامه‌یان ده‌ركرد و ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌یان كرد، دواتر له ڕۆژی 3ی 12 سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی كرد و به‌ڵێنی پێ دان كه پشتیوان و هاوكاریان ده‌بن، له هێرشه‌كه‌ی تیرۆریستانی داعش دایكێك سێ کوڕی له‌پێناوی پارێزگاریی خاكی كوردستان شه‌هید بوون و سه‌رۆك بارزانی به (شێره‌ژن) ناوی ئه‌و دایكه‌ی برد. ئه‌مڕۆ 4ی 12ی 2021 سه‌رۆك بارزانی له كۆنگره‌ی فیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كوردی له شاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ''بەداخەوە پێش چەند ڕۆژێك لە ناوچەی گەرمیان و دوێنێ لە مەخموور تیرۆریستان چەندین هاووڵاتی و پێشمەرگەیان شەهید كردووە، ئەمە ئەو حەقیقەتە پێشان دەدات كە هێشتا مەترسیی گەورە لەسەر هەرێم هەیە. من لێرە هەموو خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەمەوە كە تۆڵەی شەهیدان دەكرێتەوە و خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ ناچێت.''
دوابه‌دوای په‌یامه‌كه‌ی سەرۆ بارزانی، فه‌رمانده مه‌نسوور بارزانی، فه‌رمانده‌ی له‌شكری تایبه‌تی یه‌ك و گوڵان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک مەسعوود بارزانی، هاتووینەتە لای شێرەژن سەرەخۆشی خۆمانی ئاراستە بکەین و پێی بڵێین کە ئەو سێ ڕۆڵەی قارەمانی شەهید بوونە، ئێمە کوڕی ئەوین".
مەنسوور بارزانی گوتیشی: "ئێمە وەک هێزەکانی لەشکری تایبەتی یەک و گوڵان، هاتووین ڕەبایە لە دەوری گوندەکە دادەنێین، ئەگەر تیرۆریستانی داعش ویستیان جارێکی دیکە پەلاماری خەڵکی ئێمە بدەن لەو گوندە، بە دڵ و گیان و خوێن بەرگری دەکەین، ئومێد دەکەین ئەو کارەساتەی ڕووی دا، دووبارە نەبێتەوە، لێرەوە تەنها ئەوە دەڵێم خوا سەبووریی هەموو لایەکمان بدات".
په‌یامی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك بارزانی، كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی لێ كه‌وته‌وه و هه‌ر ئه‌مڕۆ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی داعشیان كرد بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و دووباره پشتیوانی و هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه‌یان دووپات كرده‌وه، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان شیكردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی خۆیان هه‌یه بۆ قسه‌كانی سه‌رۆك بارزانی، فه‌ریقی یه‌كه‌م لیوا بابه‌كر زێباری، ڕاوێژكاری سه‌ربازیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: داعش هیشتا ته‌واو نه‌بووه و ئه‌ركه‌كانیشیان هێشتا ماون، ڕاسته وه‌ك خه‌لافه‌ت و وه‌ك ده‌وڵه‌ت كۆتاییان پێ هاتووە، به‌ڵام به شێوه‌ی پارتیزانی كاری خۆیان ده‌كه‌ن و ناوه به ناوه گورز ده‌وه‌شێنن، بۆیه داعش له‌ناو خه‌ڵك خۆیان شاردووه‌ته‌وه و به‌شێكیش له خه‌ڵك پشتیوانی و هاوكارییان ده‌كەن، ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌بێت بۆشایی دروست نه‌بێت له به‌ره‌كانی جه‌نگ و سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه به‌هێزه ساتر و بازگه و ڕه‌بایه‌ی خۆیان هه‌یه و له‌هه‌ر شوێنێك پێویست بووبێت خه‌نده‌ق لێدراوه، بۆیه ئه‌مه‌ش وای كرد كه داعش نه‌توانێت ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه شەڕ بكات و ناچار په‌نایان برده به‌ر شەڕی پارتیزانی و گورزوه‌شاندن، كه ئه‌وه‌ی كردیان زۆر ترسنۆكانه بوو، داعش وه‌ك شەڕی به‌ره، توانای نییه، به‌ڵام له پارتیزانی هێشتا مه‌ترسیی گه‌وره‌یه.''
گوتیشی: "سه‌خترین شەڕ شەڕی پارتیزانییه و گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تانی دونیا ئێستا ماندو بوون به‌ده‌ست شەڕی پارتیزانییه‌وه، ئێستاش ئه‌م شەڕه به‌رۆكی پێشمه‌رگه‌ی گرتووه، ئه‌وه‌تا ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان له‌به‌ر شەڕی پارتیزانی چووه ده‌ره‌وه و له عێراقیش ته‌واو ماندوو بووە به‌ده‌ست هێرشی پارتیزانییه‌وه، بۆیه قۆناغی داهاتووی ناوچه‌كه له ئاستی تاكتیكی تیرۆر ئه‌مه‌یه و ده‌بێت ئێمه‌ش خۆمانی بۆ ئاماده بكه‌ین و ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه حه‌ق و حسێبی خۆمان بكه‌ین".
له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆك بارزانی، بۆ ناردنی هێز بۆ ئه‌و ناوچه و لێكدانه‌وه بۆ په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی، بابه‌كر زێباری ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه سه‌رۆك بارزانی هیچ شتێك ناڵێت ئه‌گه‌ر دیراسه‌ی نه‌كردبێت و هه‌رچی بڵێت جێبه‌جێی ده‌كات و قسه‌كانی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی ڕوون بوو، یه‌كه‌م به‌ڵێنی دا به تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی خوێنی شه‌هیدان كه به‌دڵنیاییه‌وه تۆڵه‌یان ده‌كرێته‌وه، دووه‌م په‌یامی به‌رگری و خۆڕاگریی گه‌لی كوردستان بوو بۆ مافی ڕه‌وای گه‌لی خۆی كه سازش له‌سه‌ر مافه‌كانی ناكات. سه‌رۆك بارزانی هێز و وزه‌ی به‌خشییه‌وه به به‌ره‌كانی جه‌نگ و په‌یامێكی ئاشكراشی دایه تیرۆریستان كه شوێنی ئه‌وان له خاكی پیرۆزی كوردستان نابێته‌وه.
بابه‌كر زێباری به پێویستی زانی كه هاوپه‌یمانان ڕۆڵی گرنگ ببینن له پشتیوانیی پێشمه‌رگه، چونكه ڕاسته كاتی خۆی پشتیوانیی فرۆكه‌یان به پێشمه‌رگه‌یان دا له شەڕی داعش، به‌ڵام ئه‌مه به‌س نییه و ده‌بێت چه‌كی به‌هێز بدرێته ده‌ست پێشمه‌رگه تا به‌رگری له خاكی كوردستان بكات، ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانان كه‌لوپه‌لی شه‌وانیان نه‌داوه‌ته پێشمه‌رگه كه دووربینی حه‌راری و چه‌كی هه‌ستیاری ڕاداری شه‌وانه.
هه‌ر له‌سه‌ر قسه‌كانی سه‌رۆك بارزانی، لیوای خانه‌نشینكراو، بابه‌كر فه‌قێ ئه‌حمه‌د، شاره‌زای بواری سه‌ربازی و یه‌كێك له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی خانه‌نشینیی پێشمه‌رگه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''په‌یامی سه‌رۆك بارزانی گرنگ بوو و گوزارشت بوو له ئێش و ئازاری گه‌له‌كه‌مان و په‌یامێكه له شوێنی كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ده‌بێت به زووترین كات حكوومه‌تی عێراق چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسانه بكات و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه به‌زووترین كات ڕێك بكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆشاییی ئه‌منی له‌و ناوچانه نه‌مێنێت، به‌تایبه‌ت له قه‌ره‌چووغ و سه‌رگه‌ڕان كه ئه‌مه ناوچه‌ی گرنگن و په‌یامی سه‌رۆك بارزانی چه‌نده بۆ تیرۆریستان بوو، دوو ئه‌وه‌نده دووپاتكردنه‌وه‌ی قه‌زیه‌ی كوردیه له ناوچه‌كه كه ده‌یه‌وێت به ئاشتی له ناوچه بژیت، ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه بجووڵێنرێت بۆ ئه‌و ناوچانه و له‌وێ جێگیر بكرێن، به‌تایبه‌ت له قهرەچووغ و گرنگه له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ماهه‌نگیی خێرا بكرێت بۆ ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و دروستكردنی ئه‌و چوار لیوایه‌ی كه بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه.''
ووتیشی: ''ده‌بێت ڕێگای پیلانی دوژمنان بگیرێت و ڕێگا نه‌درێت زه‌فه‌ر به‌و ناوچانه ببرێت، ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی گرنگه له ناوچه‌كه و په‌یامی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌دار بوو، چۆن له شنگال به‌ڵێنی به خه‌ڵك دا به‌جێیان نه‌هێڵێت، ئاواش ئه‌مڕۆ دووپاتی كرده‌وه كه هیچ كاتێك خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به‌جێ ناهێڵێت و ئه‌و په‌یامه ڕوونه بۆ تیرۆریستان كه پێشمه‌رگه به‌سه‌بره، به‌ڵام به‌زه‌بره و له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێك و له هه‌ر بارودۆخێكدا بێت، ئێره كوردستانه و شوێنی نۆكه‌ران و تیرۆریستانی لێ نابێته‌وه ده‌بێت خاكی كوردستان پاك بكرێته‌وه له تیرۆر و تیرۆریستان.''
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ''سه‌رۆك بارزانی خاوه‌نی به‌ڵێنی خۆیه‌تی و پشتیوانی له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌كات.''
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە