مەسعوود بارزانی پیرۆزبایی له گەل و حكوومه‌تی كه‌نه‌دا کرد
پەیامی کورد ... مەسعوود بارزانی پیرۆزبایی له گەل و حكوومه‌تی كه‌نه‌دا کرد
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی نیشتمانی كه‌نه‌دا، ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی ۲۰۲۲/۷/۱، د. هێمن هه‌ورامی به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك مەسعوود بارزانی به‌شداری له مه‌ڕاسیمی ڕۆژی نیشتمانی كه‌نه‌دا كرد، كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی كه‌نەدا له هه‌ولێر سازكرابوو.
د.هێمن هه‌ورامی پیرۆزبایی و سڵاو و ڕێزی سه‌رۆك مەسعوود بارزانی به گه‌ل و حكوومه‌تی كه‌نه‌دا گەیاند له ڕێگه‌ی باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق و به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌كه له هه‌ولێر.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە