مەسعوود بارزانی پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... مەسعوود بارزانی پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لە ماوەی ڕابردوودا لە ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەندێ لێدوان و بۆچوون بڵاو كراونەتەوە كە زۆرجار وەك هەڵوێست و ڕای پارتی دیموكراتی كوردستان لێكدانەوەی بۆ كراوە.
لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە هەر جۆرە لێدوان و بۆچوونێكی لابەلا و لەژێر هەر ناو و نیشانێك بێت، پەیوەندی بە سیاسەتی پارتییەوە نییە و، با وەك ڕای فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان هەژمار نەكرێت.
تەنیا، لێدوانی ووتەبێژی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان تەعبیر لە سیاسەت و هەڵوێستی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات.
مەسعوود بارزانی
١١ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە