مەسعوود بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... مەسعوود بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.
لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت. هیوادارم برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە ووڵاتەكەمان فراوانتر ببێت و، ئەو جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا.
جەژنتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی...
مەسعوود بارزانی
٨ـی تەمموزی ٢٠٢٢
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە