مەسعوود پزیشکیان : نامانەوێت لەگەڵ ئەمریکییەکان بکەوینە شەڕەوە

پەیامی کورد   ...   مەسعوود پزیشکیان: نامانەوێت لەگەڵ ئەمریکییەکان بکەوینە شەڕەوە

ئاژانسی هەواڵی ناوخۆی ئێران بڵاویکردەوەتەوە، سەرۆک کۆماری ئێران ئاشکرای کردووە، لەکاتێکدا واشینتۆن بەردەوام فشار دەخاتە سەرمان و هەڕەشەمان لێدەکات، چۆن دەتوانین دانووستان لەگەڵیاندا بکەین؟

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە باوەڕمان بە دانووستان هەیە، بەڵام بە مەرجێک هەڕەشە و فشارمان لەسەر نەبێت.

سەرۆک کۆماری ئێران راشیگەیاندووە، ووڵاتەکەی ئامادەیە "لە ئاستێکی یەکسان دا" گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا بکات، بەبێ ئەوەی ئەگەری بەشداریکردنی تاران لە دانووستانی راستەوخۆدا ڕوون بکاتەوە


ئەم بابەتە 43 جار خوێندراوەتەوە