مەكتەبی سیاسی عەسائیب ئەهلی حەق لە سەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق هۆشداری دەداتە کورد

پەیامی کورد      ...   مەكتەبی سیاسی عەسائیب ئەهلی حەق لە سەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق هۆشداری دەداتە کورد

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی عەسائیبی ئەهلی حەق هۆشداری به‌كورد ده‌دات‌ و باس لەوەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتووی عێراق دەكات لەلایەن پێكهاتەی عەرەبەوە.
سەعد سەعدی ئەندامی مەكتەبی سیاسی عەسائیبی ئەهلی حەق كە لەلایەن قەیس خەزعەلی-یەوە سەركردایەتی دەكرێت ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، "سووربوونی كورد لەسەر دووركەوتنەوە لەسەروەری، وامان لێدەكات پشتگیری ئەوەبكەین كە سەرۆك كۆمار عەرەب بێت‌ و پابەندی عروبەتەكەی بێت".
ئەو سیاسییە شیعی یە، كوردیشی بەهەنگاونان بۆ پارچەپارچەكردنی عێراق تۆمەتباركردو ده‌ڵێت:"پێكهاتەكانی عێراق بەكورد و سوننەوە هەریەكەیان بەناوی دەستكەوتەكانی خۆیانەوە قسەدەكەن، تەنها شیعە بەناوی یەكگرتویی عێراقەوە قسەدەكەین".


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە