مەلا بەختیار سەبارەت بەو کەسەی کە ژهرخواردی کردووە پەیامێکی زۆر گرینگ ڕادەگەینێت
مه‌لابه‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند،له‌ناو یه‌كێـى نیشتیمانى كوردستانه‌وه ژه‌هرخواردكراوه‌و له ده‌زگاى زانیارییه‌وه زانیارى پێ دراوه كه ژه‌هرخواردكراوه.
مەلا بەختیار،رایگەیاند، تاوانی ژەهراویکردنی لە بەرزترین ئاستی پزیشکدا سەلمێندراوە و "لە مەرگی 100% گەڕاومەتەوە و سەرەڕای ئەم تاوانە، پێشوەختە کەس تاوانبار ناکەم".
مەلا بەختیار ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئەو نەک هەر کەس تاوانبار ناکات، بەڵکوو هەر کەسێکیش لەسەر ئەو دۆسێیە دەستگیربکرێت، "هەتا تاوانەکەی نەسەلمێندرێت، بێتاوانە".
مه‌لابه‌ختیار له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، دوو بۆ سێ مانگ به‌ر له ڕووداوه‌كانى ٨ى ته‌مووز ژه‌هر خواردكراوه‌و له‌ده‌زگاى زانیارییه‌وه زانیارى پێ دراوه كه ژه‌هر خوارد كراوه‌و ده‌ڵێت" له پێشكه‌وتووترین نه‌خۆشخانه‌ى ئا‌ڵمانیا سه‌لمێنراوه‌و تا بابه‌ته‌كه‌ى بۆ نه‌سه‌لمێنراوه قسه‌ى له‌باره‌وه نه‌كردووه.
مه‌لابه‌ختیار ووتیشى، په‌نجه‌ى تۆمه‌ت ئاراسته‌ى هیچ كه‌س ناكات و هه‌ركه‌س بگیرێ تاوانبارى ناكات تا تۆمه‌ته‌كه‌ى به‌سه‌ردا ساغ نه‌بێته‌وه،ده‌ڵێت" ده‌ست به‌ردارى ئه‌م مافه‌ى خۆم نابم.
مه‌لابه‌ختیار هێما بۆئه‌وه‌ش ده‌كات، پێشتر له‌ناو یه‌كێتى به‌رپرسى مه‌له‌فه نهێنیه‌كان بوه ده‌ڵێت" یه‌كێتى نوێ ١٢ هه‌زار پله‌ى به‌نایاسایی به‌خشیوه‌ته‌وه‌و له‌هه‌موو شت بێده‌نگیمان كردوه بۆئه‌وه‌ى یه‌كێتى سه‌ركه‌وێت "
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە