مەلا بەختیار سەبارەت بە ڕووخانی حکوومەتی هەرێم پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... مەلا بەختیار سەبارەت بە ڕووخانی حکوومەتی هەرێم پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
مەلا بەختیار : ڕووخانی ئەم حكوومەتە ، واتە ئەوكاتە ئومێدی پەنجا ملیۆن كورد لەهەر چوارپارچەی كوردستان بوونی نامێنێت
مەلا بەختیار رایگەیاند، نابێ نە حكوومەت بڕوخێ و نە بەو شێوەیەش بمێنێتەوە ! نابێ بڕوخێ لەبەرئەوەی ئەلتەرناتیڤمان نییە، ناشبێ بەو شێوەیە بمێنێتەوە، چوونكە خەڵك ناڕازییە.
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵاو بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، لەدیدارێكدا لەگەڵ ژمارەیەك گەنجانی پشدەرو چەمچەماڵ رایگەیاند،دەكرێ رەخنە لە حكوومەت بگرین، كەم وكوڕییەكانی دیاری بكەینو فشاری بخەینەسەرو دژی گەندەڵی بینو قاوی بدەین، بەڵام ناكرێ بیر لەوە بكەینەوە، ئەم حكوومەتە بڕوخێ! چوونكە ڕووخانی ئەم حكوومەتە ، واتە ئەوكاتە ئومێدی پەنجا ملیۆن كورد لەهەر چوارپارچەی كوردستان بوونی نامێنێت.
لەبارەى کۆچکردنى گەنجان بۆ دەرەوەى ووڵات ئاماژەى بەوە کرد،ئەم حكوومەتەكەی ئێمە ستراتیژێكی بۆ چاسەرەركردنی كێشەكانی نییە! كە ستراتیژەكەش دوو خاڵە، یەكەمیان ژێرخانی ئابووری و دووەم، سیستمێكی حوكمڕانی پێشكەوتووە.
مەلا بەختیار ئەوەشی خستەڕوو، سیستەمی حوكمڕانی پێشكەوتووش، بەبێ ژێرخانێكی ئابووری بەهێز، هەرگیز ناتوانێ گۆڕانكاری بەدیبهێنێت، ژیان و كۆمەڵ و داوودەزكانیش پێشبخات. هەروەك ژێرخانێكی ئابووری تۆكمەش بەبێئەوەی سیستمەكەت، سیستەمێكی رێك وپێك بێ، ناتوانێ سەركەوتوو بێت.
ئەندامی ئەنجوومەنی باڵاو بەرژەوەندییەكانی یەكێتی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد دەكرێ رەخنە لەحكوومەت بگرین، بەڵام پێویستە دڵسۆزی هەرێم بین، چوونكە هەرێم و حكوومەت جیاوازن لەیەكتری، پێویستیشە رەخنەكانمان بسەلمێنین
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە