مەلا بەختیار لە سەر دۆخی ئێستای کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... مەلا بەختیار لە سەر دۆخی ئێستای کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە .
مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵ ڕایگه‌یاند، ده‌ستێك ئاگره‌كه‌ی دژی كوردستان گه‌شاندووه‌ته‌وه.
مەلا بەختیار، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ووتارێكی بە ناونیشانی كاتژمێری سیاسی، نەوت و دادگای ئیتیحادی، بڵاوکردەوە، تێیدا دەڵێت: دادگای فیدراڵی عێراق، دوای زیاتر له ١٠ ساڵ له سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر نه‌وت و گاز دژی هه‌رێمی كوردستان، له‌مكاته‌دا كه عێراق له رۆخی دۆخی مه‌ترسیداره، كه‌یسی ژه‌نگرتووی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و گاز و مافی هه‌رێمی كوردستانی له سه‌رچاوه سرووشتیه‌كان، له كاتژمێرێكی سیاسی سه‌یردا، هێنایه‌وه ئارای مه‌رام و بڕیارێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی دژی هه‌رێمی كوردستان دا.
هەروەها مه‌لا به‌ختیار دەڵێ، بۆچی دادگا له حكوومه‌ته‌كانی عێراق ناپێچێته‌وه، كه ئایا له ١٠ ساڵی رابردوودا چۆن له هه‌رێمی كوردستانیان قبووڵ كردووه، گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و گاز تێپه‌ڕێنن؟ و بۆچی له‌م دۆخه‌دا كه كێشه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و پاشان سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه هه‌یه، دادگا رێك له‌م كاتژمێره‌دا كه‌یسه‌كه‌ی ورووژاند؟.
ئه‌و ده‌ڵێ، ئه‌وه‌نده‌ی تێگه‌یشتبین، ئه‌م كه‌یسه وه‌ك ئاگری بن كا وایه، ده‌سیسه‌یه‌ك له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا دژی كوردستان، ئاگره‌كه‌ی گه‌شاندووه‌ته‌وه.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە