مەلا بەختیار نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم و جێگره‌كه‌ى دەکات
لە نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم و جێگره‌كه‌ى كردوه، مه‌لا به‌ختیار ڕایگه‌یاندوه، "تەمەنی هیچ بەڕێزێكی كابینەكەتان هێندە نەبوە (جگە لەحەمەی حەمە سەعید و شۆڕش ئیسماعیل)، كه شەرەفی پێشمەرگایەتی (١٩٧٦)ی شۆڕشی نوێ و شۆڕشی گوڵانتان پێببڕێ، بەڵكوو هەندێكتان لەدوای ڕاپەڕینەوە هاتوونەتە دونیای سیاسەتەوە".
له‌و نامه‌یه‌دا مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی‌و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كیتی نووسیویه‌تى:"په‌یامه‌كه‌م ئاوه‌ڵایه بۆ بەرگری لەپێشمەرگەكانی ساڵى (١٩٧٦)".
ده‌ڵێت:"سەرۆك و جێگری سەرۆك‌و كابینەی حكوومەت، دوای ڕێزی پێشمەرگانەم، پێم خۆشە بەم نامەیە، سەبارەت بەڕێزلێنانی پێشمەرگەكانی (١٩٧٦) كە كاتی خۆی جەنابی مام جەلال پەسەندیكردوە، ئاگادارتان بكەمەوە كە ئەو بڕە هاوكارییەی بۆیان بڕاوەتەوەو ئێستا بڕیوتانە، بەبەهای پێشمەرگایەتی ساڵی (١٩٧٦) هەرگیز ناپێورێ".
له‌و ڕوه‌شه‌وه جه‌ختیكردۆته‌وه، "ڕاستە تەمەنی هیچ بەڕێزێكی كابینەكەتان هێندە نەبوە (جگە لەهەڤاڵ حەمەی حەمەسەعیدو هەڤاڵ شۆڕش ئیسماعیل)، شەرەفی پێشمەرگایەتی (١٩٧٦)ی شۆڕشی نوێ و شۆڕشی گوڵانتان پێببڕێ، بەڵكو هەندێكتان لەدوای ڕاپەڕینەوە هاتوونەتە دونیای سیاسەتەوە، بەڵام دڵنیام، لەویژدانی خۆتاندا، باش دەركی بایەخی بەرپاكردنی شۆڕش لەو دۆخەدا بەرامبەر فاشیەكان لەدوای خیانەتنامەی ٦/ی مارتی جەزائیر و كۆتاییپێهێنانی شۆڕشی ١٤ ساڵەی ئەیلول، دەكەن!".
مه‌لا به‌ختیار ووتوویه‌تى:"ئێستا، دەزانم قەیرانی دارایی و ئاستەنگی مووچە و فشاری حكوومەتی عێراق بۆ بوودجە كاریگەری چەندە، بەڵام تكام وایە ، هەر بڕیارێك دەدەن بۆ چاكسازی، باشتروایە، خراپسازی حكوومەتەكان بگرێتەوە، نەك ئەوانەی ڕێزی شكۆمەندترین بڕیاری هەڵگیرساندنەوەی شۆڕ‌شیان پێ ڕەوا بینراوە، ئەویش لەلایەن جەنابی مام جەلالەوە".
له‌و ڕوه‌شه‌وه داواده‌كات، "ئەو بڕیارە هەڵوەشێننەوەو مافی ئەم تیكۆشەرانە بگێڕنەوە".
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە