مەلا بەختیار هێرش ده‌كاته‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له ئەندامانی سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌ی
پەیامی کورد ... مەلا بەختیار هێرش ده‌كاته‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له ئەندامانی سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌ی
به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كێتى هێرش ده‌كاته سه‌ر حزبه‌كه‌ى خۆی و ڕایده‌گه‌ینێت، "ناکۆکی ئێستای نێوان یەکێتی و پارتی تەنها بەهۆی پۆستی سەرۆککۆماره‌وه نییە، بەڵکوو ئەم ناکۆکییە لێکەوتەی کەڵەکەبووی کێشەکانی نێوان هەردولایە"، ده‌شڵێت:"لێکەوتەی هەوڵی گروپێکی گەنج و هەلپەرستی سەرکردایەتی یەکێتییە کە باوەڕی بەدژایەتیکردنی پارتی هەبوو وەکوو ڕێگەیەک بۆ بەهێزکردنی یەکێتی".
مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ڕایده‌گه‌ینێت، "هەرچەندە پێموایە دوا کۆنگرەی یەکێتی کۆنگرە نەبوو، بەڵام لە پێشی کۆنگرەکەو لەکاتی کۆنگرەکەدا ئەگەر بەندەو هاوڕێکانم سوربووینایە لەسەر پرەنسیپ‌و ڕای خۆمان، یەکێتیی دوچاری کەرتبوونی دیکە دەبووەوە".
به‌رپرسه باڵاكه‌ى یه‌كێتى ده‌شڵێت:"ناکۆکی ئێستای نێوان یەکێتی و پارتی تەنها بەهۆی پۆستی سەرۆککۆماره‌وه نییە، بەڵکوو ئەم ناکۆکییە لێکەوتەی کەڵەکەبووی کێشەکانی نێوان هەردولایە کە بەبێ چارەکردن ماونەتەوە".
هێرش ده‌كاته‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌ی و تۆمه‌تبارى ده‌كات به‌وه‌ى، "لێکەوتەی هەوڵی گرووپێکی گەنج‌و هەلپەرستی سەرکردایەتی یەکێتییە کە باوەڕی بەدژایەتیکردنی پارتی هەبوو وەکو ڕِێگەیەک بۆ بەهێزکردنی یەکێتی، ئێستاش ڕای ئەنجوومەنی باڵای سیاسی‌و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی لەنێو یەکێتیدا کاریگەر نییە، چوونکە کۆسرەت ڕەسوڵ نەخۆشەو برادەران لەمەکتەبی سیاسی یەکێتی پێیانوایە توانیویانە دۆخەکە کۆنترۆڵبکەن‌و پێویست ناکات دەرفەت بەکەسانی دیکە بدەن، ئەمەش بێگومان هەڵەیەکی کوشندەیە".
مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت:"دەپرسم ئاخۆ دوای سێ ساڵ لەکۆنگرەی چوارەمی خۆیدا یەکێتی توانیویەتی ئەرکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری ڕاپەڕێنێت؟ توانیویەتی دڵنیایی کۆمەڵایەتی و سیاسی بە خەڵکی کوردستان ببەخشێت؟ بەپێچەوانەوە تەنانەت پێگەی جەماوەری یەکێتیش دابەزیوە، چوونکە لەدوا هەڵبژاردنی عێراق ١٧٠ هەزار دەنگمان لەدەستدا".
ئه‌وه‌شى به‌بیرهێناوه‌ته‌وه، "سەرباری ئەوەی مام جەلال تێبینی لەسەر سیاسەتی پارتی هەبوو، بەڵام لەهەموو دیدار‌و کۆبوونەوەیەکدا جەختی لەسەر ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان یەکێتی‌و پارتی دەکردەوەو دەیوت، پەیوەندی نێوان یەکێتی‌و پارتی چارەنووس ساز‌و ستراتیژییە".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "ئەگەر ئەم پەیوەندییە نەمێنێ ئەزموونی هەرێمی کوردستان لەناودەچێت، هەروەها ڕێکنەکەوتنی یەکێتی‌و پارتی‌و لایەنە سیاسییەکانی دیکەش ڕەنگە ببێتە هۆی لەدەست دەرچوونی دۆخی هەرێم، چوونکە خەڵکی لەسلێمانی‌و هەموو هەرێمی کوردستان برسین، بەڵام بەرپرسیاریەتی ئەم دۆخە لەسلێمانی لەئەستۆی ئیدارەی سلێمانی‌و یەکێتییە".
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە