مەلا بەختیار پەیامێکی زۆر گرینگ ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات
مه‌لا به‌ختیار دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌ئه‌ڵمانیا په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانى بۆى كردم، به‌س ئه‌گه‌ر مام جه‌لال بمایه ئه‌وه‌ى بۆ ده‌كردم"، ئاشكراشیكرد، "سبه‌ینێ له‌سه‌ر مه‌زارى مام جه‌لال وورده‌كاری ژه‌هرخواركردنم ئاشكراده‌كه‌م".
دواى مانه‌وه‌ى بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ئه‌ڵمانیا بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر به‌هۆى ژه‌هرخواردكردنیه‌وه، مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی‌و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه گه‌یشته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى‌و كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا.
له‌و كۆنگره‌یه‌دا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، مه‌لا به‌ختیار ڕایگه‌یاند، "زۆر به‌داخه‌وه له‌دواى كۆنگره‌ى چوارى یه‌كێتیه‌وه خه‌ڵكانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت به‌ژه‌هرخواردكردن هاوسه‌نگه‌ره‌كانیان دوربخه‌نه‌وه‌و له‌ناویان به‌رن، به‌داخه‌وه زۆر".
ئاشكراشیكرد، "سبه‌ینێ له‌سه‌ر مه‌زارى مام جه‌لال له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ورده‌كاریی ژه‌هرخواردكردنم ئاشكراده‌كه‌م‌و داوا له‌سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نوسان ده‌كه‌م ئاماده‌بن".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ده‌مه‌وێت به‌هه‌موان بڵێم، من به‌رده‌وام ده‌بم له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، ساڵانى ڕابردوو من چۆن بوم هه‌روا ده‌بم، كه‌س چاوه‌ڕوانى ئه‌وه نه‌بێت مه‌بادیئم بگۆڕم، گه‌ردنى ئه‌وانه‌ش ئازاد ده‌كه‌م كه له‌هه‌ندێك په‌یج وایان پیشانده‌دا ئه‌مه سیناریۆیه، ئاخر كه‌س هه‌یه سیناریۆ به‌جه‌سته‌ى خۆى بكات؟".
ئه‌وه‌شى وت:"من پێویستم به‌سیناریۆ نییه، چونكه من مێژویه‌كم هه‌یه‌و به‌سمه ئه‌وه، هاوكات ناتوانم سوپاسى ئه‌و كه‌سه‌ش نه‌كه‌م كه ژه‌هرخواردنى من‌و وه‌ستا حه‌سه‌نى ئاشكراكرد".
زیاتر باسى له‌وه‌كرد، "له‌عه‌ممانى ئوردن‌و له‌خه‌سته‌خانه‌ى خالیدیه پشكنینم بۆكراو پێیانڕاگه‌یاندم ماوه‌یه‌كى كه‌مم له‌ژیانا ماوه، ڕاسته‌وخۆ ته‌له‌فۆنم بۆ قوباد تاڵه‌بانى كرد‌و پێمڕاگه‌یاند كه ئه‌وه حاڵه‌كه‌مه هه‌م به‌په‌یوه‌ندیه‌كانى حكومه‌ت‌و هه‌میش به‌سه‌رۆكى هه‌رێم بڵێن".
وتیشى:"دواى حه‌وت ده‌قه له‌و په‌یوه‌ندیه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم په‌یوه‌ندیی پێوه‌كردم‌و دواى هه‌شت ده‌قه‌ش له‌په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم، پاشاى ئوردن په‌یوه‌ندیی پێوه‌كردم‌و پێیڕاگه‌یاندم، تۆ میوانى تایبه‌تى ئێمه‌یت‌و هه‌رچى هه‌یه به‌زویی بۆت ده‌كه‌ین‌و زۆر دڵنیایان كردمه‌وه".
له‌په‌یامێكیشدا بۆ نێچیرڤان بارزانى، مه‌لا به‌ختیار وتى:"به‌س ئه‌گه‌ر جه‌نابى مام جه‌لال زیندوو بوایه ئه‌مه‌ى بۆ ده‌كردم كه تۆ بۆت كردم".
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە