مەلا بەختیار چەند زانیارییەک بڵاو دەکاتەوە
.پەیامی کورد ... مەلا بەختیار چەند زانیارییەک بڵاو دەکاتەوە
مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسى باڵاى یه‌كێتى و هاوكات سه‌رۆكى فێستیڤاڵى فیلمى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى چه‌ند زانیارییه‌ك له‌باره‌ى پێنجه‌م فێستیڤاڵه‌وه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌ینێت، "زۆر ڕێگری و هه‌وڵ هه‌بوو ڕێگریمان لێبكه‌ن"، ده‌شڵێت:"سلێمانى گرینگ‌ترین شارى كوردستانه بۆ سازدانى فێستیڤاڵ، بۆیه ناكرێت سلێمانى بێبه‌ش بكرێت به‌هیچ بیانوو پاساوێك".
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا مه‌لا به‌ختیار سه‌رۆكى فێستیڤاڵى فیلمى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ئاشكرایكرد، "پێنجه‌م فێستیڤاڵى فیلمى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ١٧ى ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌ربارى هه‌موو ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ى هاته‌به‌رده‌ممان، به‌ڵام توانیمان بازى به‌سه‌ردا بده‌ین‌و سه‌ربكه‌وین".
ووتیشى:"ئه‌م خوله له‌هه‌موو خوله‌كانى دیكه‌ى فێستیڤاڵه‌كان زیاتر فشارى له‌سه‌ربوو، ته‌نانه‌ت هه‌وڵى ئه‌وه‌ش درا فێستیڤاڵه‌كه سه‌رنه‌گرێت، به‌ڵام كۆڵه‌گه‌ى سه‌ره‌كى سازدانى فێستیڤاڵ ڕێگه‌یان نه‌داو هه‌وڵه‌كان بۆ سازكردنى سه‌ركه‌وتوو بوو".
مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه، "هه‌میشه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه سلێمانى گرتنگترین شارى كوردستان بۆ سازدانى فێستیڤاڵ ە ، بۆیه ناكرێت سلێمانى بێبه‌ش بكرێت به‌هیچ بیانوو پاساوێك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه، له‌هه‌ر شارێكى تر‌ى كوردستان فێستیڤاڵ سازده‌كرێت، جێگه‌ى شانازیه بۆ سلێمانى".
به ووته‌ى مه‌لا به‌ختیار، "پاساوى حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه گوایه بڕیاریانداوه فێستیڤاڵى فیلمى نێوده‌وڵه‌تى ته‌نها له‌دهۆك بكرێت، نازانم چى فێستیڤاڵێكیان بۆ سلێمانى داناوه، ئه‌م پاساوه‌ش موناقه‌شه زۆر هه‌ڵده‌گرێت، چوونكه ناكرێت سلێمانى له‌چالاكى سینه‌ماو شانۆ‌و هونه‌ر به‌گشتى بێبه‌ش بكرێت".
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە