مەلا کرێکار ی بەندکراو لە بەندیخانە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... مەلا کرێکار ی بەندکراو لە بەندیخانە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
خالید فەرەج پەیامێکی مەلا کرێکار لە زیندانەوە بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەێنێت : پەیامی مەلا کرێکاری لەم مانگە پیرۆزەدا بریتییە لە برایەتی و پتەوکردنیکردنی پەیوەندییە کۆمەڵاتییەکانتان، "ئەگەر کەسێکتان تووشی شکستێک بو، پشتی بگرن و هەڵیبستێننەوە".
خالید فەرەج، برای مەلا کرێکار لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، "ڕۆژی شەممە چاوم بە مامۆستا کرێکار کەوت و قسەم لە گەڵ کرد، نەمویست پەیامەکەی بۆ ئەم مانگی ڕەمەزانە بەدەنگی خۆی بڵاوبکەمەوە، ئەویش لەبەر بارودۆخی تایبەتی ئەو لە زیندان، دەبوو هەفتەی یەکەمی مانگی ڕەمەزان پەیامی مامۆستامان بڵاوبکردایەتەوە، بەڵام من نەمتوانی چاوم پێی بکەوێت".
ئاماژەی بەوەشکردوە، مەلا کرێکار ووتوویەتی، "پەیامی من لەم مانگە پیرۆزەدا بریتییە لە برایەتی و پتەوکردنی کردنی پەیوەندییە کۆمەڵاتییەکانتان، دەست بگرن بە پەیامەکەی خوای گەورە و، پەیوەندی ئیمانیتان بەخواوە پتەوتر بکەن".
بەپێی ووتەی خالید فەرەج، مەلا کرێکار ووتوویەتی، "ئەگەر کەسێکتان تووشی شکستێک بو، پشتی بگرن و هەڵیبستێننەوە، ئەگەر کەسێکی تر سەرکەوتوو بو تەشجیعی بکەن و دەست خۆشی لێبکەن، هەمو برابن، دڵسۆزی یەکتر بن، یەکتریتان خۆش بوێت".
نهجمهدین فهرهج ئهحمهد، ناسراو به مهلا كرێكار، لهسهرهتای ساڵی ٢٠٢٠ ەوە، له نهرویژهوه رادهستی ئیتاڵیا كرا و لهو ووڵاتهش، به تۆمهتی و پلانداڕێژی بۆ كاری تێرۆریستی ١٢ ساڵ سزای زیندانیكردنی بهسهردا سهپێندرا.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە