مەلیکەی بەریتانیا : خۆپەرست مەبن واکسەنی کۆرۆنا بەکار بهێنن

پەیامی کورد    ...    مەلیکەی بەریتانیا  : خۆپەرست مەبن واکسەنی کۆرۆنا بەکار بهێنن .

مەلیکەی بەریتانیا ، مەلیکە ئەلیزابت داوای لەو کەسانە کرد کە خۆیان لە لێدانی واکسەنی کۆرۆنا بە دوور دەگرن خۆپەرست نەبن .

بە پێی راپۆرتێک لە ڕۆیتەرز مەلیکەی ٩٤ ساڵەی بەریتانیا کە مانگی ڕابردوو یەکەمین دۆزی واکسەنی کۆرۆنای وەرگرتووە داوای لە هەموو ئەو کەسانە کردووە کە ئەم واکسەنە بە کار ناهێنن خۆپەرەستی وەلاوە نێن و لەبەر کەسانی دیکە واکسەن لە خۆیان بدەن . مەلیکە ئەلیزابت هەروەها ووتی : من خۆم ئەم واکسەنەم بەکار هێناوە واکسەنی کۆرۆنا هیچ زەرەر و زیانێکی بە کەس ناگەێنێت .

مەلیکە و هاوسەرە ٩٩ ساڵەکەی کە ئیستا بەهۆی نەخۆشییەک جگە لە کۆرۆنا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری یە بە هۆی زۆر بوونی تەمەنییەوە لە کەسە یەکەمەکانی وەرگری واکسەنی کۆرۆنا لە بەریتانیا بوون . مەلیکە ووتی : من خۆم واکسەنەکەم وەرگرتووە و هەستێکی باشم هەبوو . ئەم واکسەنە بە هیچ شیوەیەک ئازاری نییە و کێشە درووست ناکات و من هەزاران نامەم لە خەڵکەوە هەیە کە لە ئەزموونی باشی واکسەن لێدانی کۆرۆنا باس دەکەن و هەروەها لا ئاسان بوونی ئەم کارە ڕەزامەندی خۆیان دەربڕیوە .

نزیک بە ١٩ میلیۆن کەس لە بەریتانیا لەنیکەم دۆزێکی واکسەنی کۆرۆنایان وەرگرتووە . بەریتانیا لە بواری تووشبوون و مردن بە هۆی کۆرۆناوە خراپترین ئاماری ەل کۆی گشتی ئەورووپا هەیە .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە