مەلیکەی بەریتانیا سەنەد و بەڵگەی جیابوونەوەی کۆتایی لەندەنی لە یەکیتی ئەورووپا واژوو کرد
پەیامی کورد ... مەلیکەی بەریتانیا سەنەد و بەڵگەی جیابوونەوەی کۆتایی لەندەنی لە یەکیتی ئەورووپا واژوو کرد
ئەلیزابێت ی دووهەم ، مەلیکەی بەریتانیا بەناو ئیزنی سەڵتەنەتی بۆ پشتڕاستکردنەوەی پیلانی یاسایی پەیوەندی داهاتووی بەریتانیا و یەکیتی ئەورووپا واژوو کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم بابەتە لە لایەن لیندسی هۆیل ، سەرۆکی مەجلیسی گشتی پەرلەمانی بەریتانیا ڕاگەێندراوە .
ئەم بەڵگەی ئیزنە بە واتای پێویست بوونی جیبەجی کردنی بەڵگەنامەی جیایی کۆتایی بەریتانیا و یەکیتی ئەورووپایە . پێشتر ئەم بەڵگە و دۆسیەیە لە لایەن بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاوە واژوو و دواتر لە پەرلەمان دا پەسەند کرا .
لە ٢٤ی دیسەمبەر ، بەریتانیا و یەکیتی ئەورووپا لە دوای چەندین مانگ ووتووێژ دەربارەی دۆخی بێرگزیت " دەرچوونی بەریتانیا لە یەکیتی ئەورووپا " گەیشتنە ڕێکەوتن . یەکێک لە بەڵگە سەرەکییەکان لە چوارچێوەی ڕێکەوتننامەی گشتی ، ڕێکەوتنی تیجاری بوو کە بە نەبوونی مافی گومرۆکی و سەهمییەگەلی تیجاری بۆ یەکتر لە لایەن هەر دوو لایەنەوە پێش بینی دەکات .
بەەریتانیا یەکەمی فێبریوەری ئەمساڵ بە فەرمی لە یەکیتی ئەورووپا دەرچوو . لایەنەکان دەربارەی دەورەیەکی ڕاگواستن تاکوو کۆتایی ئەمساڵ ڕێکەوتنیان ئەنجام دا کە بەو پییە زیاتر یاساکانی یەکیتی ئەورووپا لە بەریتانیا جێگای متمانە و بەها مانەوە .
ئەگەر لەندەن و بڕۆکسڵ نەیانوانیبا ڕێکەوتننامەیەکی تیجاری نوی تا کۆتایی دیسەمبەر واژوو بکەن بەەریتانیا لە ئامادەبوونی ل ەبازاڕی هاوبەشی ئەورووپا بێبەش دەبوو کە دەبووە هۆی جێبەجی کردنی یاسای سنوورگەلی گومرۆکی نێوان ئەم دوو ووڵاتە و یەکیتی ئەورووپا .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە