مەهدی ئامرلی : ئەمریکا بە نیاز نییە عێراق بە جێ بهێڵێت
پەیامی کورد ... مەهدی ئامرلی : ئەمریکا بە نیاز نییە عێراق بە جێ بهێڵێت .
یەکێک لە ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئەمنییەت و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە ئەمریکا بە نیاز نییە کە هێزەکانی لە عێراق بباتە دەرەوە و بەغداش فشاری لەمبارەیەوە بۆسەر واشینتۆن لە ڕاستای جیبەجێ کردنی یاسای پەسەند کراوی پەرلەمانی عێراق بەکار نەهێناوە و بە کاری ناهێنێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک مەهدی ئامرلی ئەندامی : کۆمیسیۆنی ئەمنییەت و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند : ئەمریکا بە نیاز نییە هێزەکانی لە عێراق بباتە دەرەوە و هەڵوێستی دەوڵەت لە بواری جێبەجێ کردنی یاسای پەسەند کراوی پەرلەمان دەربارەی دەرچوونی هێزگەلی بیانی جێگای شەرمە .
ئەو هەروەها دەڵێ : ئەمریکا ، عێراق وەکوو شوێنێک بۆ گێرەوکێشەکانی خۆی لەگەڵ هەندیک لە دوژمنانی خۆی تەماشا دەکات و لە لایەکی دیکەشەوە بە دوای پاراستنی دەستکەوت و بەرژەوەندییەکانی خۆی لە عێراق ە و ئەمە دەبێتە هۆکار کە بژاردەی دەرچوون لە عێراق بۆیان دژوارتر و قورستر بێت .
ئامرلی هەروەها جەخت دەکاتەوە : دەوڵەتی عێراق ئیرادەی ڕاستەقینە بۆ فشار خستنە سەر واشینتۆن بە مەبەستی جێبەجێ کردنی پاسا پەسەندکراوەکەی پەرلەمان کە دەبێ جێبەجێ بکرێت و لە سەر دەرچوونی هێزە بیانییەکان جەخت دەکاتەوە ، نییە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە