مەولانا عەبدۆلحەمید: کۆماری ئیسلامی بە سیاسەتە دووبەرەکی یەوە کۆمەڵگەی سوننە مەزهەبی، خاپوور کردووە

پەیامی کورد     ...     مەولانا عەبدۆلحەمید: کۆماری ئیسلامی بە سیاسەتە دووبەرەکی یەوە کۆمەڵگەی سوننە مەزهەبی، خاپوور کردووە

به پێ ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، "مەولانا عەبدۆلحەمید ئیسماعیل‌زەهی" پێشنوێژی هەینیی سوننە مەزهەبی زاهیدان، لە نوێژی هەینی دا، لە دووبەرەکی سیستەماتیکی حکوومەت لە دژی سوننەکان ڕەخنەی گرت و ووتی بارودوخی سوننە ٤٣ ساڵە نالەبارە. 

مەولانا عەبدۆلحەمید ووتی سوننەکان ۴۳ ساڵە به هیوای چارەسەری کێشە و گرفتەکانی چاوەڕێیان کردووە؛ هیچ کێشەیەک لێیان چارەسەر نەبووە بگرە زیاتریش بووە، سوننە مەزهەبەکان هیچ هیوایەکیان بەم سیستەمە نەماوە. 
 
دامەزراندنی سوننەکان لە فەرمانگە حکوومییەکان دەگمەنە، لە زۆربەی شارەکان مزگەوتیان نییە و بۆ خوێندنەوەی نوێژی فەرزیان، تووشی گێچەڵیان دەکەن. 
 
مەولانا عەبدۆلحەمید جەختی لەوە کرد کە ڕیفورمخوازانی کۆماری ئیسلامی، کۆمەڵگەی سوننە و بە گشتی کەمینەکانیان بۆ گەرمکردنەوەی تەندووری هەڵبژاردن بەکار هێناوە، بێ ئەوە گرینگی بە چارەسەری کێشەیان بدەن یا وادەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن.
 
مەولانا عەبدۆلحەمید پێشتریش ڕایگەیاندبوو ڕژێمی کۆماری ئیسلامی چاوەڕێ بەشداری سوننە مەزهەبەکان لە هەڵبژاردنی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی نەکات. 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە