مەولەوی عەبدۆلحەمید ئیمامی هەینی زاهێدان : بە چاودێری دامەزراوە نێودەولەتییەکان ڕێفراندۆم بەرێوە ببەن
پەیامی کورد ... مەولەوی عەبدۆلحەمید ئیمامی هەینی زاهێدان : بە چاودێری دامەزراوە نێودەولەتییەکان ڕێفراندۆم بەریوە ببەن
مەولەوی عەبدۆلحەمید ئیمامی هەینی ئەهلی سۆننەتی پارێزگای زاهێدان ڕۆژی هەینی لە خۆتبەی نوێژی هەینی ئەم شارەدا داواکاری بەڕێوەبردنی " ڕێفراندۆم " لە ئێران بە چاوەدێری کردنی نێودەوڵەتی بێت .
ووتاری ئیمامی هەینی ئەهلی سوننەتی زاهیدان لە حاڵێکدا دەوترێت کە ڕاپۆرتەکان نیشاندەری بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە چەند پارێزگای سیستان و بەلووچستان ە .
هەروەها عەبدۆلحەمید ڕایگەیاند : : گوێتان لە دەنگی خەڵکە بێت ، کوشتن ، لێدان و بەندکردنی ئەم خەڵکە ناتوانێ ئەوان بەرەو پاش ببات ، ئەوان خوێنیان بینیوە ٥٠ ڕۆژە کە لە مەیدانن ، ئەوان پاشەکشە ناکەن .
ئەو ووتی : " ڕێفراندۆمێک لە ژێر چاودێری دامەزراوەگەلی نێوەدەوڵەتی بەڕیوە ببەن و گوێ لە قسە خەڵک بگرن ، ئەم خەڵکە پاشەکشە ناکات ."
ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە