مەڕیخ پەیمای Perseverance لە ناوچەی دیاریکراوی خۆی بە سەرکەوتوویی هاتە خوارەوە

پەیامی کورد     ...  مەڕیخ پەیمای  Perseverance لە ناوچەی دیاریکراوی خۆی بە سەرکەوتوویی هاتە خوارەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئاڵن چن ، بەرپرسی کاروباری پەیوەندیدار بە هاتنەخوارەوەی مەڕیخ پەیمای Perseverance لە سەر ئاستی مەریخ ە ، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ماڵپەڕی ئیدارەی نیشتیمانی بۆشائی گەری و ئاسمانی  ویلایەتەیەکگرتووەکان " ناسا " ئەم بابەتەی بە فەرمی ڕاگەیاند کە مەڕیخ پەیمای  Perseverance لە ناوچەی دیاریکراوی خۆی بە سەرکەوتوویی هاتووەتە خوارەوە

بە ووتەی ئەو ئەم مەڕیخ پەیمایە نزیکەی ١.٧ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژئاوا لە ناوەندی ناوچەی دیاریکراو بۆ هاتنە خوارەوە لە دەهانەی " ئیزۆر " توانی لەگەڵ ئاستی مەڕیخ دا بنیشێتەوە . چن هەروەها جەختی کردەوە کە سیستەمی ئۆتۆماتیکی بۆ دۆزینەوەی شوێنی هاتنەخوارەوە ، شوێنێکی باش و تا ڕادەیەک بێ کێشە و بەردی لە ئاستی مەڕیخ بۆ هاتنە خوارەوە شناسایی و هەڵبژارد .

چن هەروەها رایگەیاند : ئێمە شوێنێکمان بۆ پارک کردن دۆزیەوە و توانیمان لەوێ بێنە خوارەوە ئەو ووتی : لێژایی مەڕیخ پەیماکە ی Perseverance لە شوێنی هاتنە خوارەوە نزیکەی ١.٢ دەرەجەیە . هەروەها ووتی مەڕیخ پەیمای ناسا لە ئاستی مەڕیخ لە ئەمنییەتی تەواو دایە .


ئەم بابەتە 11980 جار خوێندراوەتەوە