مەکتەبی سیاسی پارتى : حۆكمڕانی عێراقی فیدراڵ پێویستی به‌ رێكخستنه‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ هه‌یه‌

پەیامی کورد     ...   مەکتەبی سیاسی پارتى : حۆكمڕانی عێراقی فیدراڵ پێویستی به‌ رێكخستنه‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ هه‌یه‌

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی سەرۆک مەسعوود بارزانی كۆبووەو تیایدا هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە ئەنجامى هەلبژادنەکانى و دوای هەڵبژاردنەکان راگەیاند.

لەراگەێندراوی کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە عێراق به‌ قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێ و پارتی بڕوای وایه‌ حوكمڕانی عێراقی فیدراڵ پێویستی به‌ رێكخستنه‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له‌ ئاست ویست و خواستی هه‌موو پێكهاته‌كانی دابێ كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.

باسى لەوەشکردوە، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیش له‌ڕوانگه‌ی ده‌ستوورەوە ده‌بێته‌ هۆی سه‌قامگیری و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌تایبه‌تیش جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوور و یەکلاکردنەوەی ته‌واوی كێشه‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوەکانی نێوان حكوومه‌تی فیدڕاڵ و حكوومه‌تی هه‌رێم.

هاوکات پارتى جەختیکردوەتەوە کە یه‌كڕیزی و ته‌بایی ناوخۆی كوردستان پێویسته‌ و،پێكه‌وه‌ كاركردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییە باڵاکانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمان و به‌دیهێنانی مافه‌ به‌دی نه‌هاتووەکان ئه‌ركی‌ هه‌مووانه‌.

لە هەڵبژاردنى پێشوەختەى ئەم مانگە پارتى دیموکراتى کوردستان ٣٣ کورسى پەرلەمانى دەستهێناو پێنج کورسی بەراورد بە هەڵبژاردنى رابردوو زیادی کردوە.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە