مەکتەبی سیاسی پارتی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... مەکتەبی سیاسی پارتی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە
برووسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان
بەڕێز شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی ئەنجامدان و سەرکەوتنی کۆنگرە و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندامانی ئەنجوومەنی شورا و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
هیوادارین دەرئەنجام و بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەکەتان هاندەری زیاتری هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی و یەک هەڵوێستی بن لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر سەرکەوتوو بن.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٧ـی ١٠ـی ٢٠٢٣
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە