مەکتەبی سیاسی یەکیتی بەم مەبەستە کۆدەبێتەوە و بە نیازی بڵاو کردنەوەی ڕاگەێندراوێکە
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كۆبوه‌وه و یه‌كێك له‌ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانیش، پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ.
میدیاكانی یه‌كێتی، له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌یانه‌وه بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كۆبوه‌وه و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ته‌وه‌رێك گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت، یه‌كێك له‌وانه‌ش هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ناوخۆی یه‌كێتی، هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، تایبه‌ت ده‌بێت به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ گفتوگۆكردن و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق به‌ئامانجی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق.
ئه‌وه‌شیان خستوه‌ته‌ڕوو، بڕیاریشه دوای كۆبوونه‌وه‌كه، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی راگه‌یندراوێك بڵاوبكاته‌وه و وورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بخاته‌ڕوو.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە