مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتیمانی بڕیارەکانی باڤێڵ تاڵەبانی سەبارەت بە لاهوور جەنگی و چەند کەسێکی دیکە بە فەرمی پەسەند کرد
پەیامی کورد ... مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتیمانی بڕیارەکانی باڤێڵ تاڵەبانی سەبارەت بە لاهوور جەنگی و چەند کەسێکی دیکە بە فەرمی پەسەند کرد
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان بڕیاره‌كانی باڤێڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی تایبه‌ت به "ده‌ركردنی لاهوور جه‌نگی شێخ جه‌نگی، ژینۆ محه‌مه‌د، شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن، ئاڵا تاڵه‌بانی" په‌سه‌ندكرد.
میدیای فه‌رمی یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه، مه‌كته‌بی سیاسی به كۆی ده‌نگ بڕیاره‌كانی باڤێڵ جه‌لال تاڵه‌بانی په‌سه‌ندكرد كه تایبه‌ت بوو به ده‌ركردنی هه‌ریه‌ك له ( لاهوور جه‌نگی بورهان، ژینۆ محه‌مه‌د، شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن، ئاڵا ته‌حسین حه‌بیب) هه‌ڵپه‌ساردنی ئاراس جه‌نگی بورهان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بڕیاره‌كان په‌سه‌ند كران دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی تانه‌لێدان و سه‌رجه‌م ڕێكاره په‌یڕه‌وییه‌كان و بڕیاره‌كان حكوومی كۆتاییان وه‌رگرت به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی.
رۆژی سێشه‌ممه (2ی تشرینی دوه‌می 2021) سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند، لاهوور شێخ جه‌نگی له‌پۆستی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و هه‌ریه‌ك له ژینۆ محه‌مه‌د، شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن، ئاڵا تاڵه‌بانی له‌ریزه‌كانی یه‌كێتی دورخرانه‌وه.
دوێنێش له‌نامه‌یه‌كدا لاهوور شێخ جه‌نگی كه ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كردبوو، رایگه‌یاندبوو، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێشتر داویه‌تی به بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رجه‌میان وه‌رده‌گرێته‌وه و داواشیكردبوو، گشتاندن به‌نووسراوه‌كه‌ی بكرێت.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە