نائارامی و ناکۆکی دیپلۆماتیک لە نێوان ڕووسیا و ئیسرائیل بەرزتر دەبێتەوە
پەیامی کورد ... نائارامی و ناکۆکی دیپلۆماتیک لە نێوان ڕووسیا و ئیسرائیل بەرزتر دەبێتەوە
نائارامییە دیپلۆماتییەکانی نێوان مۆسکۆ و تەلئەڤیڤ لە دوای ووتارەکەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە دژی ڕووسیا بەرز بووەتەوە و ئەم ووڵاتە ڕەخنەگەلێکی بێوێنەی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە ڕەخنە گرتنی تووند لە قسەکانی یائیر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەربارەی پاڵپشتی لە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامیەتی ڕووسیا لە شەورای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم قسانەی هەوڵێک بۆ بەلاڕێدا بردنی جیهانیان لە شەڕ لە فەلەستین ناو برد .
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ووتی کە قسەکانی یائیر لاپید هێرشی لەفزی نوێ لە دژی مۆسکۆ و لە چوارچێوەی پاڵپشتی ئیسرائیل لە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامیەتی ڕووسیا لە شەورای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان ە .
ئەم وەزارەتخانەیە بە دەربڕینی نیگەرانی و ڕەت کردنەوەی قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئەوەی بە هەوڵێک بۆ کەڵک وەرگتن لە دۆخی ئۆکراین بە ئامانجی بەلاڕێدا بردنی بیروڕای کۆمەلگای جیهانی لە شەڕ لە فەلەستین ناو برد کە بە یەکێک لە کۆنترین دەرگیری و تێکهەڵچوون گەل بە بێ چارەسەرکردن لە جیهانی لێهاتووە
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە