ناتانیاهوو : ئیسرائیل هەرگیز ڕێگە بە ئێران نادات چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت

پەیامی کورد    ...   ناتانیاهوو : ئیسرائیل هەرگیز ڕێگە بە ئێران نادات چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل زیاتر لە دە ساڵە سەرکردایەتی شەڕی جیهانی دژی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکات. 

ئەو بەیاننامەیە جەختی کردەوە کە ناتانیاهۆ تەنانەت كە هەندێک هەڕەشەی ڕێژیمی ئێرانیان پشتگوێ خستووە و بە "پارانۆئید" ناویان بردووە، لە ڕێگەی چەندین کردەوەی ئاشکرا و شاراوە ڕێگری لە کۆماری ئیسلامی کردبوو کە چەكی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.

بەگوێرەی ئەو بەیاننامەیە، هەوڵەکانی ناتانیاهوو بووەتە هۆی دواخستنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بۆ ماوەی نزیکەی دە ساڵ. نووسینگەی سەرۆک وەزیران هەروەها بە ئاماژەدان بە هەڵوێستە پتەوەکانی ناتانیاهوو دووپاتی کردەوە: ئیسرائیل لە هیچ بارودۆخێکدا ڕێگە بە ڕژێمی ئێران نادات چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.


ئەم بابەتە 30 جار خوێندراوەتەوە