ناتانیاهوو : بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران پێویستیمان بە ووڵاتێکی ڕاست گەرای سەقامگیرە
پەیامی کورد ... ناتانیاهوو : بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران پێویستیمان بە ووڵاتێکی ڕاست گەرای سەقامگیرە .
بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئیسرائیل بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کێشە و گرفتەکان پێویستی بە دەوڵەتێکی ڕاست گەرای سەقامگیرە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ناتانیاهوو لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی : شۆڕش لە ڕێگای ماف ە حەقمان و لە بەرگری کردن لە خۆمان و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران کە داواکاری گەرانەوە بۆ ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکەیە ، لە بەرامبەر ئەم کێشانەدا و ئەو دەرفەتە گەورەیەی کە بەرەوڕوومانە ، ئێستا پێویستیمان بە دەوڵەتێکی ڕاستگەرای سەقامگیرە تاکوو پارێزگاری لە هەموو هاووڵاتییە ئیسرائیلی یەکانمان بکەین بۆ چەندین ساڵ .
ئەو هەروەها ووتی : ئەوەی کە لە ئێستادا پیویستیمان پێ هەیە هەر ئەمەیە و بە دەستیشی دەهێنین .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە