ناتانیاهوو بۆ کۆتایی هێنان بە ئۆپراسیۆنەکانی لە غەززە داوای مووڵەتی ٢ - ٣ ڕۆژە لە ئەمریکا دەکات

پەیامی کورد      ...    ناتانیاهوو بۆ کۆتایی هێنان بە ئۆپراسیۆنەکانی لە غەززە داوای مووڵەتی ٢ - ٣ ڕۆژە لە ئەمریکا دەکات .

بەرپرسێکی ئەورووپایی ڕایگەیاند کە بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ کۆتایی هێنان بە ئۆپراسیۆەناکنی خۆی لە غەززە داوای مووڵەتی ٢ - ٣ ڕۆژە لە دەوڵەتی ئەمریکا دەکات  .

ئاژانسی هەواڵی ئاناتۆلی لە زاری بەرپرسێکی ئەورووپایی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت هەواڵیدا کە بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوای لە ئیسرائیل کردووە کە مووڵەتێکی ٢ - ٣ ڕۆژە بە ووڵاتەکی بادت و بە پێی ئەم راپۆرتە بەرپرسانی ئەمریکی ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە لە پەیوەندیگەلێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ ناتانیاهوو داوای ڕاوەستاندنی دەرگیری و تێکهەڵچوونەکان لە غەززە یان کرد و ئەویش لە ووڵامدا داوای ٢ -  ٣ڕۆژ بۆ تەواو کردنی ئۆپراسیۆنەکانی ئەرتەشی ووڵاتەکەەی کاتی ویست.

ئەم ڕاپۆرتە هەواڵە ڕایدەگەینێت کە ئەم بەرپرسە نەیتوانیوە جەخت بکاتەوە کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە چوارشەممە یا خود پێنجشەممە ڕادەگیرێت .

هاوکات " باراک ڕافیڵد " ڕۆژنامەوانی سیاسی پێگەی ئیسرائیلی " واڵلا " ش لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلی هەواڵیدا کە ئەوان بۆ ڕاوەستاندنی ئۆپراسیۆنەکان لە غەززە ٢٤ - ٤٨ کاتژمێر کات یان پێویستە .

ڕۆژی دووشەممە سەرۆککۆماری ئەمریکا بۆ چەندمین جار لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندی جیبەجێ کردووە .

لە بەیاننامەی کۆشکی سپی دا دەربارەی ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنی یانە دا هاتووە ک ەسەرۆککۆماری ئەمریکا لە سەر پاڵپشتی ووڵاتەکەی لە مافی ئیسرائیل لە بەرامبەر بەرگری کردن لە خۆی لە بەرامبەر هێرشە ڕاکێتی و مووشەکییەکانی غەززە پێداگری کردووە .

هەروەها جەختی کردووەتەوە کە ئەمرکا لە هەوڵەکانی میسڕ و باقی هاوپەیمان و شەریکەکانی بۆ گەیشتن بە ئاگر بەس پاڵپشتی دەکات


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە