ناتانیاهوو بۆ یەکەمین جار ئاماژە بە سەفەرە نهێنی و شاراوەکەی خۆی بۆ عەرەبستانی سەعوودی و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات
پەیامی کورد ... ناتانیاهوو بۆ یەکەمین جار ئاماژە بە سەفەرە نهێنی و شاراوەکەی خۆی بۆ عەرەبستانی سەعوودی و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات
ڕۆژنامەی ئیسرائیلی " جارۆزاڵم پۆست " نووسی : بێنایمین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ یەکەمین جار ئاماژە بە سەفەری نهێنی و شاروەی خۆی بۆ عەرەبستانی سەعوودی لە مانگی ڕابردوودا دەکات و ئەمە لە حالێکدا بووە کە وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستانی ڕاستی ئەم هەواڵەی بە درۆ خستبووەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک جارۆزاڵم پۆستی هەروەها نووسی : ناتانیاهوو لە دانیشتنێکی ڕانەگەیندراوی حێزبی لیکوود کە شەوی شەممە بەڕیوەچوو بۆ یەکەمین جار ئاماژەی بە سەفەری نهێنی و شاراوەی خۆی بۆ عەرەبستان کردووە .
سەرچاوەگەلی ئیسرائیلی لە ووتووێژی ئەم ڕۆژنامەیەدا دەنووسن : ناتانیاهوو مانگی ڕابردوو لەگەل موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی سەعوودی لە شاری نیووم لە عەرەبستانی سەعوودی دیدارو ووتووێژیان ئەنجام داوە .
ئەم ڕۆژنامەیە ڕاپۆتیدا : ناتانیاهوو لە دانیشتنی ڕانەگەێندراوی حێزبی لیکوود و لە ووڵام بەم پرسیارە کە ئایا ئیسرائیل نیازی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە ڕایگەیاند و ووتی : " لەم دواییانە سەردانی ووڵاتانی عەرەبی دیکەم کردووە هەروەها کە ناتوانم پێشاوپێش سەبارەت بە ئیمارات یش قسە بکەم ، ئێستاش ناتوانم سەبارەت بەم وولاتانە قسە بکەم
ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها ئاماژەی کردووە کە بە ئەگەری زۆر ووڵاتی بەرچاوی ناتانیاهوو عەرەبستانی سەعوودی دەبێت چوونکە جگە لە سەفەری ئەو بۆ عەرەبستانی سەعوودی ، هیچ سەفەرێکی دیکەی ناتانیاهوو بۆ ووڵاتانی دیکەی عەرەبی ڕانەگەێندراوە .
ئەمە لە حالێکدایە کە فەیسەڵ فەرحان وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی کۆتاییەکانی نۆڤەمبەری ڕابردوو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ، هەرجۆرە دیدارو و چاوپێکەتنێکی بە درۆ خستبووەوە ئەم هەنگاوە چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە ڕوویدا کە سەرچاوەگەلێک باس و ووتووێژیان دەربارەی ئەم دیدارە ئەنجام دابوو
ڕادیۆی ئەرتەشی ئیسرائیل یش ڕایگەیاندبوو کە بێنیامین ناتانیاهوو لەگەڵ وەلیعەهدی سەعوودی لە نیووم چاوپێکەتنی کردووە . وەزیری پەروەردەی ئەم ئەرتەش ەش هەروەها ئەم زانیاریانەی پشتڕاست کردبووەوە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە