ناتانیاهوو جارێکی دیکە بەرپرسیاری تەشکیلی کابینەی نوێی ئیسرائیل ی پێدرا
پەیامی کورد ... ناتانیاهوو جارێکی دیکە بەرپرسیاری تەشکیلی کابینەی نوێی ئیسرائیل ی پێدرا
سەرۆکی ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە بێنیامین ناتانیاهووی جارێکی دیکە وەکوو بەرپرسی تەشکیل کردنی کابینەی داهاتووی ئیسرائیل ڕاسپارد
سەرۆکی ئیسرائیل ئەمڕۆ لەمیانەی پەخشێکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنیدا بێنیامین ناتانیاهووی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی ووڵاتەکە راسپارد و رایگەیاند، هیچ پارتێک نەیتوانیوە ٦١ کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی بەتەنها کابینەی حکوومەت پێکبهێنێت.
ڕۆژنامەی ئایمزی ئیسرائیل ی بە ئاماژەدان بە کێشە یاساییەکانی ناتانیاهوو لەمبارەوە نووسی : " ڕۆڤین ڕیڤلین ناتوانێ جانشینی دادگا بێت و بڕیار بدات
روڤین ریڤلن، سەرۆکی ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانی پەخشێکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنیدا بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئیسرائیلی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو راسپاردەوە.
سەرۆکی ئیسرائیل رایگەیاند، "من بڕیاری خۆم لەسەر بنەمای ئەو راسپاردانە داوە کە هەلێکی گەورەتری بۆ ناتانیاهوو دیاریکردوە بۆ پێکهێنانی حکوومەت، بۆ من بڕیارێکی ئاسان نەبوو"، بەڵام لەمیانی هەڵبژاردنەکانی رابردوو هیچ پارتێک نەیتوانیوە ٦١ کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنێت، بۆ ئەوەی حکوومەتی داهاتوو پێکبهێت.
ناتانیاهو سەرۆکی پارتی لیکوود، پارتی راستەڕەو، براوەی ٣٠ کورسی پەرلەمانییە و ٢٢ کورسی هاوپەیمانی لەگەڵدایە کە دەکاتە ٥٢ کورسی، و ٢٨ ڕۆژ دەرفەتی دەبێت تاکوو هاوپەیمانییەک پێکبهێنێت تاکوو بتوانێ لە پاڵپشتیکردنی زۆرینەوە لە کنێست بێبەش نەبێت ..
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە