ناتانیاهوو : دانووستان لەگەڵ ئێران دەبێت لەنێوچوونی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بێت
پەیامی کورد ... ناتانیاهوو : دانووستان لەگەڵ ئێران دەبێت لەنێوچوونی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بێت
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئیسرائیلی و سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردەوە، بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە لێدوانێكی توندا ڕایگەیاند کە هەر دانووستانێک لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دەبێت ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو ووڵاتە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئیسرائیل چەند پلانێكی، لەوانە ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و هێرشی کۆماندۆیی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، پێشنیار كردووە.
ئەم لێدوانانە لە دۆخێکدا دەدرێن کە دانووستانەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا هێشتا بەردەوامە.
کاربەدەستانی ئیسڕائیل پێشتریش بۆ چەندین جار نیگەرانی خۆیان لە بەرەوپێش چوونی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەربڕیوە و خوازیاری گرتنەبەری ڕێوشوێنی تووندتر لەدژی تاران بوون.
ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە