ناتانیاهوو داوای نەگەڕانەوە بۆ بەرجام دەکات
پەیامی کورد ... ناتانیاهوو داوای نەگەڕانەوە بۆ بەرجام دەکات .
بە پێی نوێترین هەواڵ و زانیارییەکان ناتانیاهوو لە دوای دیدار و جاوپێکەوتنی لەگەڵ وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا ستیڤ مێنۆچین جگە لە سوپاس و پیزانینی لە واشینتۆن سەبارەت بە سەپاندنی گەمارۆگەلێک لە دژی ئێران ، لە سەر گرینگی و پێویست بوونی نەگەڕانەوە بۆ بەرجام جەختی کردەوە .
ناتانیاهوو ڕایگەیاند : ئەگەر بگەڕێنەوە سەر ڕێکەوتننامە مەترسیدارە ئەتۆمییەکە ئەوە ووڵاتانی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆیان بە چەکگەلی ئەتۆمییەوە ئامادە و دەبەستنەوە .
هەروەها تەل ئەڤیڤ سەبارەت بە کاریگەرییەکانی تیمی ئۆباما لە سەر بەرنامەکانی بایدن لە بەرامبەر بە ئێران نیگەرانیەکی زۆریان هەیە
لە ڕاپۆرتێکدا لە والا نووسراوە کە تەل ئەڤیڤ هەواڵی بە بەرپرسانی ئەمریکی داوە لە کاریگەرییەکانی کەری ، ڕایس و شێرمەن لە بەرامبەر کارەکانی دەوڵەتی بایدن دەربارەی ئێران نیگەرانە بەڵام نیگەرانییەکانی بەرامبەر بە سایلڤان و بلینکێن تا ڕادەیەک کەمترە . هەر لەم ڕاستایەش دا بەرپرسێکی پلە باڵای تیمی کارەکانی بایدن ڕایگەیاندووە و دەڵێ : بەلام سەرۆککۆماری هەڵبژێردراو یەکێک لە گەورەترین پاڵپشتیکەرانی ئیسرائیل ە و دەوڵەتەکەی ئەو بەهێزکردنی پەیوەدنییەکانی هەر دوو لایەن پشتڕاست دەکاتەوە و تەزمینی دەکات .
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە