ناتانیاهوو : دەست بەسەر تەواوی غەزەدا دەگرین

پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو : دەست بەسەر تەواوی غەزەدا دەگرین

بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، ئیسرائیل لەگەڵ زیادکردنی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی دەست بەسەر تەواوی کەرتی غەزەدا دەگرێت.

ناتانیاهوو لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، شەڕەکە تووندە و زیاتر بەرەوپێش دەچن، ئەوان وازناهێنن و سەرکەوتن پێویستی بەوەیە بەشێوەیەک مامەڵە بکەن نەتوانن ڕووبەڕوویان ببنەوە.

لەبارەی مەترسی برسێتی لە غەزە، ناتانیاهوو ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت ئیسرائیل رێگری بکات لەوەی برسێتی لە غەزە بێتەئاراوە، ئەوەش دوای ئەوەی نووسینگەکەی بڵاویکردەوە ڕێگە بە چوونەژوورەوەی بڕێکی سەرەکی خۆراک بۆ ناو کەرتەکە دەدەن.

هەر ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل گرتە ڤیدیۆیەکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئێکس بڵاو كردەوە و دەڵێت، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە ١٦٠ ئامانجیان پێکاوە.


ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە