ناتانیاهوو سەبارەت بە ئامادەبوونی ووڵاتەکەی بۆ ئەگەری هێرش کردن بۆ سەر ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکی ووتووێژی ئەنجامدا
پەیامی کورد ... ناتانیاهوو سەبارەت بە ئامادەبوونی ووڵاتەکەی بۆ ئەگەری هێرش کردن بۆ سەر ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکی ووتووێژی ئەنجامدا .
میدیاکانی ئیسرائیلی بە تایبەتی لە کەناڵی عێبری زمانی " کان " ی ئەو ووڵاتە ڕایگەیاند کە بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل شەوی ڕابردوو ئامادەکاریگەلێکی بۆ ئەگەری هێرش لە دژی ئێران لەگەل بەرپرسانی پلە باڵای ئەم ووڵاتەدا ووتووێژی ئەنجامداوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕاگەیندرا : ناتانیاهوو و بەرپرسانی باڵای وەزارەتخانەکانی دارایی و ئەرتەش سەبارەت بە گواستنەوەی زۆر شت لە بنکەگەلی ئەمنییەتی بەپەلە و فریاکەوتن لە بەرژەوەندی ئامادەکارییەکان بۆ ئەگەری هێرشی لەناکاو لە دژی ئێران باس و ووتووێژیان ئەنجامدا .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە