ناتانیاهوو : شەڕی کەرتی غەززە تا ساڵی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت

پەیامی کورد   ...  ناتانیاهوو : شەڕی کەرتی غەززە تا ساڵی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت

چەند میدیایەکی ئیسرائیلی بە پشت بەستن بە بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، شەڕی حەماس لە کەرتی غەززە تا ساڵی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت.

ناتانیاهوو ئەم هەڵسەنگاندنەی لە کۆبوونەوەی ئەندامانی کابینەی جەنگ لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنە ناوخۆیی یەکان لە بارەگای فەرماندەیی باشووری سوپای ئیسرائیل لە “بِئِير شِڤَع”ئەنجامدا.

سەرۆکی ئەنجوومەنە خۆجەیی یەکان بە ناتانیاهوویان ڕاگەیاندووە، زۆربەی دانیشتووانی نزیک کەرتی غەززە بەهۆی نیگەرانی ئەمنی و تەقاندنی مووشەك نایانەوێت بگەڕێنەوە. بەپێی هەواڵی میدیاکان، حکوومەتی ناتانیاهوو تێچووی مانەوەیانی قبووڵ کردووە.


ئەم بابەتە 12041 جار خوێندراوەتەوە