ناتانیاهوو  :  لە ئەگەری سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکان ، فڕینی ڕاستەوخۆ بۆ مەککە جێبەجێ دەکەم

پەیامی کورد      ...     ناتانیاهوو  :  لە ئەگەری سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکان ، فڕینی ڕاستەوخۆ بۆ مەککە جێبەجێ دەکەم .

بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیمانی داوە کە لە ئەگەری سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی سێشەممەی داهاتوودا ،  فڕینی ڕاستەوخۆ بۆ " مەککە " و عەرەبستانی سەعوودی دەستەبەر دەکات .

بە پێێ ڕاپۆرتێک ناتانیاهوو ئێوارەی دوێنێ شەممە لە ووتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا لەگەڵ کەناڵی ١٣ ی عێبری ، بە ئاماژەدان بە هەوادارەکانی خۆی ووتی : " فڕینی ڕاستەوخۆ لە تەل ئەڤیڤ ەوە بۆ مەککە بۆ ئێوە جێ بە جێ دەکەم " 

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئیسرائیلی " جارۆزاڵم پۆست شک و گومانەگەلێک لە دواهەمین ساڵی دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ، دا هەموو کات زۆر بوو ، ئەویش سەبارەت بەوەی کە پەیوەندیگەلێکی لەم شێوەیە وەکوو " ڕێکەوتننامەکانی ئابراهام " کە لەو ڕێکەوتننامەگەلەدا ئیسرائیل پەیوەندی ئاسایی خۆی لەگەڵ چوار ووڵاتی عەرەبی جێبەجێ کردووە دەرئەنجامی دەبێت ، بەڵام پەیوەندی ئاسایی بوونەوە لەگەڵ ووڵاتی عەرەبستانی سەعوودی تاکوو ئێستا نەگەیشتووەتە دەرئەنجام ، سەرەڕای ئەمان عەرەبستان مافی تێپەڕبوونی لە سنووری ئاسامنی خۆی بۆ ئیسرائیل داوە ، ئەمە لە حاڵێکدایە پێشتر قەدەغە بوو .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە