ناتانیاهوو : لە نزیکەوە لەگەڵ ترامپ کاردەکەم بۆ کێشانی نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو : لە نزیکەوە لەگەڵ ترامپ کاردەکەم بۆ کێشانی نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش ئەوەی ووڵاتەکەی بەجێبهێڵێت بۆ وتووێژ لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە میانەی دیدارەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا باس لە "ڕووبەڕووبوونەوەی میحوەرەکەی تیرۆری ئێران و سەرجەم پێکهاتەکانی" دەکات کە "هەڕەشە بۆ ئاشتی لە ئیسرائیل و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و... هەموو جیهان." .

بە ووتەی ناوبراو، "پرسە گرینگەکانی بەردەم ئیسرائیل و ناوچەکە"، لەوانە "شکستهێنان بە حەماس"، ئازادکردنی هەموو بارمتەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی "میحوەری تیرۆری ئێران و پێکهاتەکانی"، لەناو بابەتەکانی دیکەی گفتوگۆکردن لەگەڵ دۆناڵد ترامپ دەبێت.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە دانووستانەکانی نێوان سەرکردەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە واشینتۆن دەستپێبکات.

ناتانیاهوو ئاماژەی بەوەش کرد، یەکەمین سەرکردەی ووڵاتێکی بیانییە کە لەگەڵ سەرۆکی نوێی ئەمریکا کۆببێتەوە، ئەمەش نیشانەی "بەهێزی هاوپەیمانی" نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا و "بەهێزی دۆستایەتی شەخسی نێوانیان"ە.
"ئەم دۆستایەتییە و ئەو هاوکارییە لە ئێستاوە دەرئەنجامی گرینگی بۆ ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدەستهێناوە، لەنێویاندا ڕێککەوتنە مێژووییەکانی ئەبراهام کە ترامپ سەرکردایەتی دەکرد، کە چوار پەیماننامەی ئاشتی مێژوویی لەنێوان ئیسرائیل و دراوسێ عەرەبەکانیدا هێنایە ئاراوە".


ئەم بابەتە 70 جار خوێندراوەتەوە