ناتانیاهوو مەرجەکانی حەماسی بۆ کۆتایی هاتنی شەڕ ڕەت کردەوە

پەیامی کورد   ...  ناتانیاهوو مەرجەکانی حەماسی بۆ کۆتایی هاتنی شەڕ ڕەت کردەوە

بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، مەرجەکانی حەماس بۆ کۆتایی هاتنی شەڕ و ئازادکرانی دیلەکانی ڕەت کردەوە.

گرووپی حەماس سەبارەت بە کۆتایی هاتنی شەڕ لە غەززە، داوای لە ئیسرائیل کردووە کە بە تەواوەتی لە غەززە بچێتە دەرەوە کە ئەمە لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕەت کراوەتەوە.

دوابەدوای ڕەتکرانەوەی ئەم داواکارییە و لە کاتێکدا کە لە سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممەوە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بوردومانی خان یوونس لە باکووری غەززە دەکەن، حەماس ڕایگەیاند کە ڕەتکردنەوەی ئەم داواکارییە لەلایەن ئیسرائیلەوە، بەو مانایەیە کە هیچ ڕێگایەک بۆ گەڕانەوەی دیلەکان بۆ ئیسرائیل نییە.

ناتانیاهوو ڕایگەیاندووە کە حەماس لە بەرانبەر ئازادکردنی دیلەکانمان، خوازیاری کۆتاییهاتنی شەڕ، چوونەدەرەوەی هێزەکانمان لە غەززە، ئازادکردنی هەموو بکوژان و دەستدرێژیکەرانە و من بە تەواوەتی مەرجەکانی حەماس ڕەت دەکەمەوە.


ئەم بابەتە 12009 جار خوێندراوەتەوە