ناتانیاهوو هۆشدارییەک تووند دەدات و مەرجی گەیاندنی هاوکاری و ئاگربەستی کاتی غەززە ڕادەگەینێت
پەیامی کورد ... ناتانیاهوو هۆشدارییەک تووند دەدات و مەرجی گەیاندنی هاوکاری و ئاگربەستی کاتی غەززە ڕادەگەینێت
بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگهیاند، حێزبۆڵڵای لوبنان "هەڵەی ژیانی خۆی دەکات" ئەگەر بڕیاربدات بەشداری شەڕی ئیسرائیل بکات، کە ماوەی 32 رۆژە لە دژی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی دهستیپێكردووه، دهشڵێت، "پێش ئەوەی حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکات، ئاگربەست و گەیاندنی سووتەمەنی بۆ غەززە ڕوونادات، ئێمە ناوەستین".
بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئێوارهی ئهمڕۆ سێشهممه لە ووتارێکدا لهبارهی دۆخی جهنگهكهوه، ڕایگەیاند : " ئەگەر حیزبۆڵڵای لوبنان بڕیاری بەشداریکردن لە شەڕەکە بدات، ئەوا هەڵەی تەمەنێکی ئەنجامداوە".
ئاماژهی بهوهشكرد، ئاڵوگۆڕی بۆردومانکردن رۆژانە لە نێوان سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی حیزبۆڵڵا لە سنوورەکاندا بەردەوامە له ناوچەی نێوان لوبنان و دەوڵەتی ئیسرائیل لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ حەماس لە 7ی مانگی رابردوهوه.
ناتانیاهوو باسی لەوەشکرد، سوپای ئیسرائیل گەمارۆی شاری غەززە دەدات و ئۆپراسیۆن لەناوەوە ئەنجام دەدات، هاوکات بەردەوامە لە هێرشەکەی کە ماوەی مانگێکە دژی حەماس دهستیپێكردوه.
لە بەیاننامەیەکدا کە لە تەلەفزیۆنەوە پەخش کرا، سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل ووتی، "پێش ئەوەی حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکات، ئاگربەست و گەیاندنی سووتەمەنی بۆ غەززە ڕوونادات، ئێمە ناوەستین".
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە