ناتانیاهوو هۆشداری دەداتە جۆ بایدن

پەیامی کورد     ...     ناتانیاهوو هۆشداری دەداتە جۆ بایدن

بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند : گەڕانەوەی ئەگەری ویلایەتەیەکگرتووەکان بۆ سەر ڕێکەوتنی ئەتۆمی پێشووی لەگەڵ ئێران لە ئەگەری هاتنە سەر کاری دەوڵەتی جۆ بایدن لە واسینتۆن هەڵەیەکی گەورەیە .

بە پێی ڕاپۆرتێک بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ووتووێژێکدا لەگەڵ مایکڵ دۆران ، لێکۆلەری دامەزاروەی هادسۆن ی ئەمریکا ڕایگەیاند : گەڕانەوە بۆ سە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی کە هیچ کەڵکێکی نییە لەگەڵ ئێران هەڵەیەکی گەورە دەبێت ."

ڕۆژنامەی ئیسرائیلی یەدیعووت ئاحارنووت لە زاری ناتانیاهوو نووسی : بە پێی ڕێکەوتننامەی پێشوو ئێران ئیزنی بەرهەم هێنانی سانتریفیۆژگەلی مۆدێرنی هەبوو کە توانایی پیتاندنی یۆرانیۆمی دوو بەرابەر کرد کە بە خێرایی دەیتوانی بۆمبی ئەتۆمی بداتە ئەوان ."

بایدن پێشتر ئەگەری گەڕانەوەی بۆ سەر ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵی ئێرانی کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا واژوو کرابوو ڕاگەیاند . لە ساڵی ٢٠١٨ دا دۆناڵد ترامپ بڕیاری دا لەم بەرنامە هاوبەشە کە لە کاتی دەوڵەتی ئۆبامادا واژوو کرابوو دەرچوو و  گەمارۆوەکانی بۆ سەر ئێران گەڕاندەوە .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە